كۆمه‌ڵێك
چیرۆكی هه‌ڵبژارده‌یه‌و (ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئیسماعیل) له‌توركییه‌وه وه‌ریگێڕاوه‌ته
سه‌ر زمانی كوردی، ئه‌م كتێبه هه‌ریه‌كه له‌م چیرۆكانه له‌خۆ ده‌گرێت: (كۆتر-
نووسینی ئه‌رداڵ ئۆیز، ئه‌ڕڕڕك پیاو- سوزان سه‌مانجی، دیدار-سوزان سه‌مانجی، شه‌وی
باڕێزه‌كه- ئۆرهان كه‌مال، نینۆڤای ناخم- سوزان سه‌مانجی، باڵنده‌كانی ئێواره-
ئۆكتای ئاقباڵ، شه‌وێكی زستان- هید سادق، قورینگان- یه‌شار كه‌مال، خه‌نجه‌ر- یه‌شار
كه‌مال، دایكه- گوڵ حسین حسین ئوزلی، پۆستاڵ‌و گوڵس- یوجه‌ل فه‌یزی ئۆغلۆ).
مارگرێت
دۆراس به‌هاری(1914) له‌شاری جیادین له‌نزیك شاری سایگۆن له‌ڤێتنام (هیندووچینی)
پێشوو كه‌كۆلۆنی فه‌رانسه بوو، له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی فه‌رانسی له‌دایكبووه. دۆراس
هه‌تا ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵی ڤێتنام ده‌ژی پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه فه‌رانسه‌و
پاشماوه‌ی ژیانی له‌وێ به‌سه‌ر ده‌با. له‌بواری خوێندندا دۆراس پله‌ی به‌كالۆریۆسی
ماف وه‌رده‌گرێ، هه‌روه‌ها له‌ژێر جه‌ختی دایكی‌دا بیركاری ده‌خوێنێ كه‌خۆی حه‌زی
لێنه‌بووه.
یه‌كه‌م چالاكی دۆراس له‌بواری سیاسی‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی(1943) كه‌ده‌چێته
پاڵ جوڵانه‌وه‌ی به‌رگریی فه‌رانسه‌و، ساڵێك دواتر ده‌بێته ئه‌ندامی حزبی
كۆمۆنیستی فه‌رانسه‌و بۆماوه‌ی(10) ئه‌ندامی ئه‌م حزبه ده‌بێ.
مارگرێت دۆراس دژی شه‌ڕی جه‌زایر بووه، ئه‌و له‌ساڵی(1968) دا ئه‌نجومه‌نی (خوێندكاران-
نووسه‌ران)ی دامه‌زراند.
یه‌كه‌م نووسینی ئه‌ده‌بی دۆراس ساڵی(1941) بڵاوده‌بێته‌وه‌و له‌ماوه‌ی ژیانیدا
كۆمه‌ڵێك رۆمان‌و ژماره‌یه‌كی فیلمنامه‌و وتاری جۆراو جۆری نووسیوه بلاوكردۆته‌وه.
مارگرێت دۆراس له‌ته‌مه‌نی هه‌شتاو دوو ساڵی له‌ڕێكه‌وتی(3)ی مارسی(1996) له‌پاریس
ماڵئاوایی له‌دنیا كرد‌و له‌گۆڕستانی مۆنپارناس به‌خاك سپێردراوه.

ئه‌مه كۆمه‌ڵه چیرۆكێكی چیرۆكنووسی گه‌وره‌ی ئه‌مریكی
(جاك له‌نده‌ن)ه. (1876- 1916) ڕووداو‌و به‌سه‌رهاتی ئه‌م چیرۆكانه له باكورو ئه‌وپه‌ڕی
ڕۆژئاوو ڕووباره‌كانی باشوردا بووه.
ئه‌م چیرۆكانه به شێوازێكی جوان و ڕێك‌وپێك و سه‌رنجڕاكێش نووسراون. له كاتی
خوێندنه‌وه‌یاندا هه‌ست ده‌كه‌یت چیرۆكه‌كان زیندوون و ژیانیان تێدایه‌و ده‌تهه‌ژێنێت
و هه‌ستت ده‌بزوێنێت، هه‌روه‌ك چۆن هه‌ستی ملیۆنه‌ها كه‌سی له سه‌رانسه‌ری
جیهاندا بزواندووه.
جاك له‌نده‌ن له (سان فرانسیسكۆ)دا له‌دایك بووه. ژیانی مناڵی به ده‌ربه‌ده‌ری
و هه‌ژاری به‌سه‌ربردووه، ناچار بووه هه‌ر به‌و مناڵی و ته‌مه‌نه كه‌مه‌وه
كار بكات و كاتی بێكاریش بۆ چوونه قوتابخانه قۆستۆته‌وه، بۆئه‌وه‌ی له‌وێدا هه‌ندێ
زانیاری سوودبه‌خش فێربێت.